خزمەتگوزاری ڕوێژکردن، ئاشتەوایی و ناوبژیوانی (Acas)
| ئامۆژگاری بێلایەنی بێ بەرامبەر بۆ مافەکانی شوێنی کارکردن، وە ڕێساکان و باشترین مومارەسە. ئامۆژگاری دەربارەی کرێ، کاتی کارکردن، پشووە کورتەکان و پشوو وەرگرتنی ماوە درێژ، هتد |
کۆنگرەی سەندیکای بازرگانی (TUC) |
نوێنەرایەتی کردنی کارگوزاران لە بەریتانیا. زانیاری لەبارەی مافەکانی تەندروستی و سەلامەتی لەسەر کاردا، وەرگێڕدراوە بۆسەر چەندین زمانی جیاواز |
ئامۆژگاری هاوڵاتیان (Citizens Advice) |
یارمەتی و ئامۆژگاری ناوخۆیی دەربارەی ژیان و کارکردن لە ئینگڵتەرا، وێڵز، سکۆتلەندا و ئێرلەندای باکور. سەنتەری ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ناوخۆیی دەکرێ بتوانێ پەیوەندی درووستبکات لەنێوان خاوەنکاران و گروپەکانی کۆمەڵگەی کۆچبەران دەربارەی یارمەتی لەبارەی وەرگێڕان و هێنانیان هتد |
یەکسانی و کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ |
ئامۆژگاری بۆ خاوەنکاران و کارگوزاران دەربارەی مامەڵەی دادپەروەرانە و ڕێگریکردن لە ڕەگەزپەرستی لەسەر شوێنی کاردا |
دەسەڵاتی چەتەکان و خراپ بەکارهێنانی کار (GLAA) |
لێکۆڵینەوە لە ئیستغلالکردنی کرێکار لە ئینگلتەرا و وێڵز، و ڕێکخستنی ئەو بازرگانیانەی کە کرێکارەکان دابینی دەکەن بۆ بواری کشتوکاڵ و باخداری و کۆکردنەوەی گوێچکە ماسی و پیشەسازیەکانی پرۆسەکردن و پێچانەوەیان و لە قووتودان پەیوەندی بکە ئەگەر نیگەرانیت هەبوو لەبارەی بژێوی کارگوزاران یاخود لەبارەی کارێک کە ئەنجام دەدرێت بەبێ بوونی مۆڵەت |
سەنتەری زانیاری نیشتیمانی بەریتانیا بۆ بڕوانامە و کارامەیی و لێهاتوویی جیهانی (UK ENIC) |
یارمەتی و ئامۆژگاری بۆ خاوەنکاران لە لێکۆڵینەوەکردن لە هاوتابوونی شانشینی یەکگرتوو UK لەگەڵ لێهاتووییەکانی ئاستی نیشتیمانی دەرەوەیووڵات دەربارەی کاروباری پیشەیی و ئەکادیمی و پڕۆفێشناڵی |
دەستەی ڕاهێنانی پیشەسازی بنیادنان (CITB) |
هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی بەرنامەی ڕاهێنانی سەلامەتی وەکو بەرنامەی بڕوانامەی کارامەییەکانی بنیادنان (CSCS) |
یەکێتی جووتیارانی نشتیمانی (NFU) |
خزمەتگوزاری ئەندامانیان ئەمانە دەگرێتەوە وەکو ئامۆژگاری لەبارەی کێشەکانی دامەزراندن و سەلامەتی لەلایەن تیمێکی شارەزای ڕاوێژکاران |
کۆمەڵەی زمانەوانی نێودەوڵەتی (ICC) |
زانیاری دەربارەی خزمەتگوزارییەکانی زمان و ڕاهێنانی هۆشیاری کلتوری |